بزانە بارزانی و نوێنەری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان باسی چیان كردووە

خواكوڕك

 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان( مه‌سعود بارزانی) له‌گه‌ڵ جان كۆبیس نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لەبارەی قۆناغی دوای نه‌مانی داعش و ئاسته‌نگه‌كانی ئەو قۆناغە و ڕۆڵی پێكهاتەكان و حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم گفتوگۆیان كردووه‌ هەروەها نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەو تێکشکاندنی تیرۆیستانی داعش و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆ، پیرۆزبایی لە بارزانی و خەڵکی کوردستان کردووه‌”.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كراوه‌ و هەردولا بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی قۆناغی دوای داعش و تەحەدیاتی ئەو قۆناغە خستووه‌ته‌ڕوو، هەروەها دابینكردنی ئاساییش و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی پارێزگای نەینەوا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بووه‌و شانده‌كه‌ ئامادەیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری دەربڕیووه‌”.

شاندی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ بەرز نرخاندووه‌ و بە هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی لەقەڵەم داو بەردەوامبوونی ئەو هەماهەنگییەشیان بە پێویست زانیووه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەكەش قسه‌كراوه‌”.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان( مه‌سعود بارزانی) له‌گه‌ڵ جان كۆبیس نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
Back to top button