ڤیان سەبری : بە پێی یاسا دەبێت کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار لە سێ رۆژدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن

 

 

پێویستە وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرککۆمار دیاری بکرێت .

د. ڤیان سەبری ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، “بەپێی دەستوور و یاسا، ماوەی لە ماوەی سێ رۆژدا کاندیدەکان ناوی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تۆمار دەکەن، هەروەها ماوەی مانگێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیارکراوە، بەڵام رەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا وادەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیار بکرێت

ڤیان سەبری هاوکات ئاماژەی بەوە کرد ، “وەک پارتی کاندیدی ئێمە دیارە، رێبەر ئەحمەد کاندیدی ئێمەیە، لە ئەمڕۆوە کاندیدەکان جارێکی دیکە ناوی خۆیان تۆمار دەکەنەوە

لە کۆتاییشدا سەبارەت بەوەی کە تائێستا هیچ نزیکبوونەوە لەنێوان فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی بۆ بوونی کاندیدێکی هاوبەش  سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، گوتی: “بەگوێرەی زانیارییەکانی من تائێستا هیچ لە ئارادا نییە و ئێمە کاندیدی خۆمان هەیە و یەکێتیش چەند کاندیدێکیان هەیە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران وەک ساڵی 2018 لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا ئەو سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرین”.

Back to top button