ڕافایل گڕووسی : ئێران و ئاژانس خوازیاری ئەوەن بە کردەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن

 

 

لە کاتێکدا واپێدەچێت دانووستانەکان بۆ نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران گەیشتۆتە کۆتاییەکی بێئەنجام بەڵام ڕافایل گڕووسی ، سکرتێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە .

گڕووسی ئەمڕۆ شەممە لە دیدارێکدا لە گەڵ محەمەد سەلامی گوتی : ئێمە بڕیارمان داوە ، کێشەکانی دۆسییەی ئەتۆمی بە شێوەیەکی شەفاف و کرداری بخەینە بەرباس بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێکی ئەرێنی .

 

گرووسی هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە ، زۆر گرینگە هەموولایەک بگەینە خاڵێکی هاوبەش ، چونکە وزەی ئەتۆمی بۆ پێشکەوتنی وڵاتان بە گشتی و ئێرانیش پێویستە .

سکرتێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە دوای کۆبوونەوە لە گەڵ محەمەد سەلامی لە گەڵ ئەمیر عەبدوڵلاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش کۆبۆوە .

وابڕیارە گرووسی ئەمڕۆ بگەڕێتەوە ” ڤییەننا ” و لەوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری سەردانەکەی بۆ ئێران ئاشکرا بکات .

سەرچاوە ، یۆرۆنیوز

Back to top button