سوپای پاسدارن دوو ناوەندی بەرهەمهێنانی مووشەکی و درۆنی ” نوێ ئاشکرا دەکات

 

هاوکات لە گەڵ سەردانی سکرتێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ تاران بە مەبەستی لێکنزیکبوونەوەی زیاتر بۆ نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ، فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ئەوان توانیویانە پەرە بە مووشەکە دوورهاوێژەکانی خۆیان بدەن و لە تواناشیانداهەیە ، 60 درۆن بە یەک چرکە ڕەوانەی ئاسمان بکەن .

ئەمیر عەلئ حاجی زادە لە مەراسیمی پەردەلادان لە سەر دوو ناوەندی مووشەکی و درۆنی سوپای پاسدارن گوتی : بە هۆی ئەو بەرهەمە نوێیانەوە ، کات لای ئێمە گرینگی نەماوەو بە چەندین کاتژمێر زیاتر لە جاران ، درۆنەکانمان دەتوانن زیاتر بە ئاسمانەوە بسووڕێنەوە .

ئەو فەرماندەیە هاوکات ئاماژە بەوە دەکات هێزی مووشەکی و هەڵدانی هاوکاتی درۆنەکان تا 7 بەرابەر زیاتر لە پێشوو پەرەیان پێدراوە و کاتی ئامادبوونیشیان دەگاتە چەند خولەکێک .

ئەوە یەکەمجارە هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران بە ئاشکرا پەردەلە چالاکی دووناوەندی مووشەکی و درۆنی ئێران لابدات .

سەرچاە ، ڕادیۆ فەردا

Back to top button