ڕووسیا ئاگربەستی کاتی پێشێل کرد و خەڵکی سڤیل لە گەمارۆدان

 

لە دەیەمین رۆژی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ، ئاگر بەستێکی کاتی بۆ دەرچوونی خەڵکی سڤیل لە شارەکانی ” ماریۆپۆل و لنڤاخا ” واژوو کرا .

 

بەLام ئەمڕۆ شەممە لە دوای چەند کاژمێر لە واژوو کردنی ئەو ڕێککەوتنە کاتییە ، هێزەکانی سوپای رووسیا پێشێلی ئاگربەستەکەیان کردوو دەستیان داوتە بۆردومان و تۆپبارانی ئەو ناوچانە ، بۆیەش  لە ئیستادا خەڵکی سڤیلی ناوچەکە لە گەماڕۆ دان و بە گشتی گیانیان لە مەترسی دایە .

 

وەک لە ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا هاتووە تا ئێستا یەک ملیۆن و نیو هاووڵاتیی ئۆکراینا ئاوارەی ولاتانی دراوسێ بوون .

 

سەرچاوە ؛ voa

Back to top button