شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان  له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونەوە

 

لە راگەیاندراوێکدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای دەکات لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان دوایین پێشهاتەکانی سیاسیی ولات و ناوچەیان تاوتوێ کردووە .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لەمیانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەکانی وڵات و تاوتوێی قۆناغی داهاتوو کرا، تەئکیدیش کرایەوە لەسەر گرنگی تەواو کردنی ئیستحقاقی دەستووری.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی کرد.

 

لەمیانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەکانی وڵات و تاوتوێی قۆناغی داهاتوو کرا، تەئکیدیش کرایەوە لەسەر گرنگی تەواو کردنی ئیستحقاقی دەستووری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

 

5ـی ئازار  2022

Back to top button