سهرۆك بارزانی پیرۆزبایی له “محهمهدی حاجی مهحمود” دهكات
سهرۆك بارزانی، بهبۆنهی ههڵبژاردنهوهیان به سهرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.پیرۆزبایی له محەمەدی حاجی مەحموود دهكات.
دهقی پهیامی سهرۆك بارزانی:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بۆ سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی بەستنی حەفتەمین كۆنگرەی پارتەكەتان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوە و سەركردایەتی و تەواوی كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەی پارتەكەتان خزمەتی زیاتری پڕۆسەی گەشەسەندنی سیاسیی هەرێمی كوردستان و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات و پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
مسعود بارزانی
6ـی ئاداری 2022