هێزهكانى پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێكيان ئەنجام دا
هێزهكانى پێشمەرگهى كوردستان بۆ کێوماڵ کردنی گوندەکانی سنوری گەرمیان ئۆپراسیۆنێكی شەش كیلۆمەتريان ئەنجام دا .
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە له راگهيێندراوێكدا راى گهياند، ئەمرۆ ٥ی ئاداری ۲۰۲۲، لە سنووری میحوەری یەكی گەرمەسێر فەوجی یەكی لیوای سێی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، دەستی کرد بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی کێوماڵ کردن، لە سنوری ناوچەکانی باوپڵاوی و قەرەمین، بەدرێژایی شەش کیلۆمەتر بووە و لەئەنجامدا، ناوچەکانی خۆرئاوای باوپڵاوی و باکوری قەرەمین، بەتەواوی کێوماڵ کران.
وەزارەتی پێشمەرگە راشيگهياندووه، “ئەم ناوچانە، بۆشایی ئەمنین لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی دا”