ڕوسیا خۆی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی كیێف ئامادە دەكات
دەستەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا ڕایگەیاند هێزەکانی ڕوسیا ئامادەکاری دەكەن بۆ چوونە ناو کیێفەوە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا، بەپێی بەیاننامەیەک کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ڕۆژی دووشەممەوە لە لایەن دەستەی گشتی هێزەكانی ئۆکرانیاوە دەرچووە، هێزە ڕووسییەکان ئامانجیان ئەوەیە کۆنترۆڵی تەواوی شارەکانی ئێربین و پۆچا بکەن، لە دەوروبەری کیێڤ و دواتر كۆنتڕۆڵی پایتەخت بكەن