شێخ جەعفەر: پێشمەرگە بەرگری لە سەربەخۆی كوردستان دەكات و كوردستان سەربەخۆی دژی هیچ كەس نیە

خواكوڕك
لەمیانی وتارێكی دا لەكۆتای خوڵێكی پێشمەرگە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەكانی یەكەی 70 دا گوتی، پێشمەرگە لەپاش داعش كوردستانی سەربەخۆ و دەسكەوتەكانی دەپارێزێت، ئەركی پێشمەرگە لەپاش داعش بریتی دەبێت لە پاراستنی سەربەخۆی كوردستان لەدەست نەیارانی دەرەوە و ناوەوەی كوردستان و دەلێت بەهیچ شێوەیەك پێشمەرگە رێگا بە وە نادات نەیارانی كوردستان هەرەشە لە دەستكەوتەكانی پێشمەرگە و سەربەخۆی كوردستان بكەن”.

هەروەها شێخ جەعفەر تەئكیدیشی كردەوە، كە ئەركی پێشمەرگە پاراستنی سەربەخۆی كوردستان و ئەو دەستكەوتانەیە كە ئەمرۆ بەخوێنی شەهیدانی كوردستان بەرهەم هاتوون”.

هەروها شێخ جەعفەر وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە دەلێن سەربەخۆی كوردستان پیلانگیریە دژی یەكپارچەی خاكی عێراق و دەلێت هەر گەلێک خاوەنی زەوی و میللەتی خۆی بێت، بۆ دەبێت سەربەخۆییەکەی بە پیلانگێڕی لە سەر وڵاتێکی دیکە لێک بدرێتەوە، بەپێچەوانەوە سەربەخۆیی کوردستان و دەوڵەتی کوردستان، دەبێتە هۆی دۆستایەتییەکی باشتر و پەیوەندیییەکی کاریگەرتر، نەک بەم دۆخەی ئێستاوە کە هیچ گەرەنتییەک بۆ ئەمنییەت و بۆ چارەسەری گرفتەکان نییە

پێشتر ئالا تاڵەبانی و بەشێك ئەندام پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا لە میانی دیدار و وتارەكانیان بۆ كەناڵی نزیك لە مالیكی گوتووبویان كە سەربەخۆی كوردستان پیلانە دژی یەكپارچەی خاكی عێراق و دەبێت لەبەردەم پرسی سەربەخۆی كوردستان بوەستینەوە”.

Back to top button