ئێران داوادەکات ، ڕووسیا شەفافتر داواکارییەکانی ئاراستەی ئەمریکا بکات

چاودیرانی سیاسیی پێیان وایە ئەو داوایەی ئێران دەرخەری ئەوەن ، رووسیا بڕیار لە سەر کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەدات
محەممەد مەرەندی ، ڕوێژکارێکی باڵای شاندی دانووستانکاری ئێران بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 ، وەک کاردانەوەیەک بۆ ویست و داواکارییەکانی رووسیا لە ئەمریکا لە تویتێکدا دەنووسێت : ئێران چاوەڕێ دەکات ڕووسیا شەفافتر داواکانی ئاراستەی ڕووسیا بکات و ئێمەش چاوەڕێی ئەو بڕیارەیین .
مەرەندی هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە ، ئە مریکا تا ئێستا وڵامێکی روونی بۆ چەند داواکاری ئێمە نەبووە بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، بۆیەش چاوەڕێی هەڵویستی ڕووسیاین .
ئەوە لە کاتێکدایە سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوی ڕووسیا رۆژی شەممە داوای لە ئەمریکا کردبوو کێشەکانی ئۆکراینا نەخاتە پاڵ پیوەندییە تیجارییەکانی نێوان ” تاران و مەسکۆ ” هاوکاتیش با کار نەکاتە سەر دانووستانەکانی کاراکردنەوەی دۆسییەی ئەتۆمی
هاوکاتیش بلیکن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردبوو ، دانووستانەکانی ئەتۆمی ئێران و کیشەکانی ئۆکراینا دوو دۆسییەی جیان بەڵام
چاودیرانی سیاسیی پێیان وایە ئەو داوایەی ئێران دەرخەری ئەوەن ، رووسیا بڕیار لە سەر کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەدات
سەرچاوە ، ڕادیۆ فەردا