قایمقامی هەولێر: چاودیری نرخەکان دەکەیین و هەرکەس سەرپێچی بکات سزای دەدەیین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/03/qalb-1-17.jpg)
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ میدیا و ڕاگەیاندنەکان هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی نرخی خۆراک و پێداویستییەکان گران دەکەن
قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند : هۆشداریمان بە بازرگان و کۆمپانیاکان داوە کە هیچ خۆراک و پێداویستییەک گران نەکەن و گوتیشی، “لە ئەمڕۆوە دەست بە گەڕان دەکەین و چەند لیژنەیەکمان بۆ چاودێریکردنی کۆمپانیا و کۆگاکان پێکهێناوە”.
سەبارەت بە وردکاری و چۆنیەتی سزاکانیش گوتی : “سزاکان بەپێی سەرپێچییەکان جیاوازن، بەڵام ئێمە دەبێ ئەوەشمان لەبەرچاوبێت کە هەندێ خۆراک و پێداویستی لە سەرچاوەی بەرهەمهێنانەکەیەوە گرانبوون و دەستی هاوردەکار و فرۆشیاری تێدا نییە”.
هاوکاتیش پارێزگاری هەولێرپێشتر ڕایگەیاندبوو ، ههرکهسێک بهگران کاڵا بفرۆشێ ئیجرائاتی تووندی یاسایی لهگهڵ دهکهین، شوێنهکهی دادهخهین و ناوی شوێنهکهش بڵاودهکرێتهوه.