ئێران داوا لە عێراق دەکات لەسەرهێرشی ڕووسیا سیاسەتی” بیدەنگی ” هەڵبژێرێت

 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەعێراقیەکان بە پشتبەستن بە سەر چاوەکانی دیپلۆماسیی ئێرانی ، کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە حکومەتی عێراق کردووە ، سەبارەت بە هێرشی ڕووسیا بۆ سە ئۆکراینا سیاسەتی بێدەنگی هەڵبژێرن .

وەک ئەوڕاگەیاندنە عێراقیەکان ئاماژەیان پیداوە ، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ،عێراقی ژێر سەیتەرەی ئێران لە بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە مەحکومکردنی ڕووسیا لە هێرش بۆ سەر ئۆکراینادا دەنگی بە” بێلایەنی ” بۆ بڕیارنامەکە داوە .

هاوکات ڕاگەیاندنەکانی عێراقی ئاماژەیان بەوە کردووە ، لە دوای ئەو داوایەی ئێران ، چەندین پۆستەر و لافیتەی پشتیوانیکردنی بۆ رووسیا لە بەغدا لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە شەقامەکان  هەڵواسراوبوون کە لەلایەن هێزەکانی ناوخۆیی عێراقەوە ، لە دوای چەند کاتژمێرێک لابران و بەشێکیش لە لایەن لاوانی ناڕازی سووتێندران .

سەرچاوە ، ئینتەر نشناڵ

Back to top button