روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەنگۆی دەستگیرکردنی کەسێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رەتدەکاتەوە.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 7-3-2022، لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: “ماوەی چەند ڕۆژێکە هەواڵی دەستگیرکردنی کەسێک بە ناوی (دانا محەمەد ڕەزگەیی) لە شاری هەولێر لەلایەن چەند دەزگا و پەیجێکی ڕاگەیاندن بڵاو کراوەتەوە، دوای بەدواداچونمان بۆ ئەم هەواڵە، دەرکەوت هیچ کەسێك بەم ناوە لە لایەن دەزگا پەیوەندارەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەولێره‌وه‌ دەستگیر نەکراوە.”

Back to top button