نرخی نه‌وت ئەمڕۆ کەمێک دابەزی

رۆژی دووشەممە 7-03-2022 نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 130 دۆلار و 5 سەنت. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە 126 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئازاری 2022، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ 125دۆلار و 70 سه‌نت دابەزی.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ 121 دۆلار و 23 سه‌نته‌.

شایەنی باسە لە دوای ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا نه‌وت ئەو ئاستە بەرزەی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، کە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا .

Back to top button