وەزارەتێك سەرمووچەی ساڵانه‌ى بەشێك له فەرمانبەرانی مانگێك پێش دەخات

وەزارەتی كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به بريارێك سەرمووچەی بەشێكی زۆری فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی بۆ ماوه‌ى مانگێك پێش دەخات.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کە ئەمڕۆ سێشەممە 8ی3ی2022 دەرچووە و وێنه‌یه‌کی دەست (ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك) کەوتووە، تیایدا ئاڕاسته‌ى ته‌واوى كارمه‌ندانى ژنانى فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌ته‌كه كراون وه تێدا هاتووه:” به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى 8 ى مارس رۆژى جيهانى ئافره‌تان وێڕاى پیرۆزبایی گه‌رم بۆ ماندووبوونى به‌رێزتان له ڕاپه‌راندنى ئيش و كاره‌كانتان به‌شێوه‌ى رێك و پێك سوپاس و پێزانينتان ئاڕاسته ده‌كه‌ين .
لە خاڵى دووه‌مى نووسراوەكەی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بڕيارد راوه، به پێدانی پێشخستن بۆ ماوه‌ى (1) مانگ بۆ مه‌به‌ستى سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه”.