زیلینیسكی: ڕۆژئاوا بێ بەڵێن بوو

ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراينا ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، گوتی ” بەڵێنەکانی ڕۆژئاوا” بۆ پاراستنی ئۆکراينا لەهێرشەکانی ڕوسیا جێبەجێ نەکراوە.

هاوكات گوتی ئێمە ماوەی 13 ڕۆژە بەڵێنمان بیستووە ماوەی 13 ڕۆژە پێمان دەڵێن کە بە ڕێگەی ئاسمانی یارمەتیتان دەدەین و فڕۆکەتان ڕادەست دەکەین. بەڵام بەرپرسیارێتی ئەو (قوربانیانە) لەئەستۆی ئەو کەسانەشدایە کە ماوەی 13 ڕۆژە نەیانتوانیوە بڕیار بدەن.”

بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، زیلینسکی ئێوارەی دوێنێ (دووشەممە) لە کۆشکی سەرۆکایەتی مارینسکی لە کیێڤ بەڵێنی دا کە لە پایتەختی ئۆکراينا بمێنێتەوە تا كۆتایی.”

 

سه‌رچاوه‌: aawsat

Back to top button