وه‌زیری ته‌ندروستی: كابینه‌ی نۆیه‌م به ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان گرنگی ته‌واوی به كه‌رتی ته‌ندروستی داوه
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسی پێداچوونه‌وه و چاكسازیكردن له سیسته‌می ته‌ندروستی، كه به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو،رايگه‌ياند:” ئامانج له‌م كۆنفرانسه‌دا پێداچوونه‌وه به داتا و زانیاریی و واقیعی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییه له هه‌رێمی كوردستانه.
له گوتارێكدا كه له سه‌ره‌تاى كۆنفرانسه‌كه پێشكه‌شى كرد، د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتى،” ئامانج له‌و كۆنفرانسه‌دا، پێداچوونه‌وه‌یه به لایه‌نه خراپ و باشه‌كانی سیسته‌می ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بره‌و به خزمه‌تگوزارییه‌كان بده‌ین.
وه‌زيرى ته‌ندروستى گوتيشى،” كه‌رتی ته‌ندروستی، كه‌رتێكی ته‌واو خزمه‌تگوزارییه، بۆیه ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئاشنابوونی هاووڵاتیانه به سیسته‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كان، چونكه هه‌موو كار و پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نیا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه.
باسى له‌وه‌شكرد كه، كاینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی ته‌واوی به كه‌رتی ته‌ندروستی داوه، كه پاڵپشت و پشتگیریییه‌كی ته‌واوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات، به ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان.
له‌باره‌ى كۆرۆناش د.سامان به‌رزنجى گوتی: ” رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و جیهان، شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه به سه‌ركه‌وتوویی كۆرۆنامان تێپه‌ڕاند، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو كۆرۆنا له ته‌واوی جیهان بڵاو بووه‌وه.
ده‌شڵێت: “له‌ماوه‌ی ساڵی 2021 زیاتر له 13 ملیۆن هاووڵاتی سه‌ردانی دام و ده‌زگاكانی ته‌ندروستیان كردووه، پتر له 12 ملیۆن پشكنین، ملیۆنێك و 300 هه‌زار جۆره‌كانی تیشك، 223 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ هاووڵاتیان ئه‌نجامدراون، به هه‌زاران هاووڵاتیش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه فریاگوزارییه‌كانیان كردووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی باسی له‌وه‌ش كرد، خزمه‌تگوزاری له نه‌خۆشخانه‌كانی شێرپه‌نجه، گورچیله و دڵ، بۆ نه‌خۆشانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی %40 چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه.
د.سامان به‌رزنجى باسى له سيسته‌مى ته‌ندروسيش له هه رێمى كوردستان كرد و گوتى،” سیسته‌می ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكی كۆنه، هاوتا خۆمان له‌گه‌ڵ سیستمی ته‌ندروستی جیهانی ده‌گونجێنین، 11 هه‌زار قه‌ره‌وێڵه له نه‌خۆشخانه‌كان له خزمه‌تی هاووڵاتیان هه‌ن.”