ڕووسیا بۆگەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی دانووستان بە باشتردەزانێت تا بەردەوامیی جەنگ

 

رۆژی چوارشەممە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرای دەکات ، سیاسەتی ڕووسیا ، دانووستان بە باشتر دەزانێت تا بەردەوامیی جەنگ لە ئۆکراینا لە پێناو وەدیهاتنی ئامانجەکانی

بە پێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی ” ڕۆیتەرز ” ماریا زاخارۆڤا ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە ڕووسیا ئامادەی دانووستانە بۆ کۆتاییهاتن بە جەنگی ڕووسیا لە پێناو بەدیهاتنی ئامانجەکانی .

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وێرای ئەوەی ئاماژە بەوە دەکات ئەوان مەبەستیان ڕووخانی دەسەڵاتی ئۆکراینا نییە بەڵام پێیان باشە ئۆکراینا وەک وڵاتێکی بێلایەن سیاسەت بکات و نەبێتە داردەستی وڵاتانێکی دژبەری ڕووسیا.

 

سەرچاوە ، رۆیتەرز

Back to top button