کۆنگرەی ئەمریکا یارمەتی دارایی بۆ ئۆکراینا پەسند کرد
بەرپرسانی باڵای کۆنگرەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە بە پەسندکردنی 13.6 ملیارد دۆلار وەک یارمەتی دارایی بۆ ئۆکراینا و وڵاتانی هاوپەیمانی ئەورووپایی شەفافتر وڵامی هێرشەکانی ڕووسیای دایەوە .
جۆ بایدنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، سەرەتا 10 ملیارد دۆلاری وەک یارمەتی سەربازی و مرۆیی بۆ ئۆکراینا داوا کردبوو ، بەڵام وەک ” ئاسۆشیتێدپرێس” ئاماژەی پێداوە ، پشتیوانی بەهێزی هەردووک پارتی کۆماری و دیموکرات لە ناو سیناتی ئەمریکا ، بوو بە هۆی ئەوەی 12 ملیار و سەرجەم 13.6 ملیارد وەک یارمەتی دانی دارایی و مرۆیی بۆ ئۆکراینا و وڵاتانی هاوپەیمانی ئەورووپی پەسند بکرێت .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوکات لە کۆشکی سپی وەک پشتیوانی بۆ ئۆکراینا گوتی : ئێمە وەک دژایەتی زوڵم و زۆر هێرشی ناڕەوای رووسیا پشتی ئۆکراینادەگرین .
ئەوەش هاوکات بوو لە گەڵ ئەوەی رۆژی سێشەممە هاوردەی نەوت و گاز و بەرەخەڵووز لە ڕووسیا و بۆ ئەمریکا بە نایاسایی تۆمار کرا و هاوردەکردن ڕاگیرا
سەرچاوە ، ڕادیۆ فەردا