جوتیار عادل : حکومەت بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران درێغی ناکات

 

لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ، سەبارەت بە چەند بڕیار و تەوەری کۆبوونەوەکە قسەی کرد .

جوتیار عادل لە بەشێک لە قسەکانیدا گوتی : حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه‌ شاندی ته‌كنیكی و سیاسی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گوتیشی: به‌ ته‌رخانكردنی بڕێك پاره‌ی داهاتی نه‌وتی مانگی سێ له‌ سبه‌یه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت. روونیشیكرده‌وه‌، حكومه‌ت قازانجی ناوێت و له‌ هه‌ر دینارێكی خزمه‌تگوزاری چوار دینار خه‌رج ده‌كات و ئه‌و رسووماته‌ی كۆده‌كرێته‌وه‌ بۆ زیادكردنی داهات نییه‌ و پاره‌كه‌ ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پڕۆژه‌ی دیكه

 

 

هاوکات بە ئاماژەدان بە چۆنیەتی دابینکردنی مووچەی مووچە خۆران ڕایگەیاند : بێگومان كۆمه‌ڵێك له‌ بابه‌ت له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ داهات و مووچه‌ و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت كه‌ به‌رده‌وام له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختمان له‌سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ كردووه‌ ئه‌ویش بابه‌تی زامنكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنی قووتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ ئه‌ركه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌ته‌. ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ وه‌كو حكومه‌ت له‌و كابینه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانانانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه‌ كردوومانه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وه‌كو حكومه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه‌ و بودجه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چ له‌ سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چ له‌سه‌ر ئاستی داهات و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت، ئێمه‌ هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رنامه‌ و سیاسه‌تمان داڕشتووه‌ و بۆیه‌ خه‌ڵكی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ حكومه‌ت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك درێغی ناكات و هیچ كاتێكیش سڵ له‌ دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌ خۆران ناكات كه‌ دابینی ده‌كات.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە هەندێک پڕوپاگەندای ڕاگەیاندن و ڤیهانی سۆشیال میدیا گوتی :  هیوادارم خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌رییان تێ نه‌كرێت له‌سه‌ر هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده‌ و به‌رنامه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن كه‌ بیانه‌وێت بابه‌ته‌كه‌ به‌لاڕێدا ببه‌ن و ته‌شویشێك له‌ناو خه‌ڵك درووست بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ نییه‌. بۆیه‌ هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 5ی 3ی 2022 ئه‌نجوومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌وێ به‌ڕێزیان سه‌رۆكی حكومه‌ت لایه‌نه‌كانی راسپارد له‌وه‌ی كه‌وا هه‌رچی زووه‌ داهاته‌كان كۆبكرێنه‌وه‌ و ئاماده‌ بكرێن بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ زووترین كاتدا.

 

سەبارەت بە گەڕانەوەی داهاتەکان بۆ گەنجینەی حکومەت ئاشکرای دەکات ، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌داین مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت و ئه‌و گرفتانه‌ش لابه‌رین و چاره‌سه‌ری بكه‌ین. ئه‌مه‌ یه‌ك له‌و بابه‌تانه‌ بوون كه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یه‌كده‌نگ بوون له‌سه‌ری و پێشتریش سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كردووه‌ته‌وه‌.

Back to top button