رووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئاگربەست نەگەیشتنە رێککەوتن
ئەمڕۆ 10ـی ئاداری 2022 و کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکراینا لە شاری ئانتاڵیای بە نێوەندگیری تورکیا کۆتایی هات و هەردوولا بەجیا کۆنفرانسی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا ، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دەڵێت، هیچ رێککەوتنێکیان لەبارەی ئاگربەستەوە نەکردووە.
دیمیتری کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەیدا رایگەیاند، “هیچ پێشەوەچوونێک لە گفتوگۆکان لەگەڵ رووسیا نییە، بەڵام باسمان لە ئاگربەستی 24 کاتژمێری کرد تا رێڕەوە مرۆییەکان بکرێنەوە و هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەندرێنە شوێنی مەبەست.”
گوتیشی “کۆبوونەوەم لەگەڵ لاڤرۆڤ لەیەک کاتدا ئاسان و قورس بوو، بەداخەوە لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا تەنها بۆ گوێگرتن هاتبوو، ئەو ئامادە نەبوو پابەند بێت بەوەی کە بەڵێن بدات، بەڵام ئێمە هەردوولامان دەگەڕێینەوە سەرووخۆمان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان.”
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی به نێوه‌ندگیری توركیا له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی دیلپۆماسی ئه‌نتالیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه جه‌نگی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگیرسێت، هاوكات هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌شی له باره‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگه‌وه خسته‌ڕوو.
سێرگی لاڤرۆڤ له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به گوێره‌ی ئه‌و پلان و نه‌خشه‌یه ده‌ڕوات كه بۆی كێشراوه و له پلانیاندا نییه هێرش بكه‌نه سه‌ر هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، وڵاتانی رۆژئاوا ماوه‌یه‌كی زۆره كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دۆخێكی مه‌ترسیدار له ناوچه‌كه دروست بكه‌ن و ئۆكرانیاش پلانی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی دۆنێتسك و لۆهانسكی داڕشتبوو. دۆنێتسك و لۆهانسك به گوێره‌ی رێككه‌وتنی مینسك، ده‌بووایه له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه مافی حوكمی زاتیان پێ بدرێت، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه جێبه‌جێ نه‌كراوه و یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی له‌نێوان كیێڤ و ئۆكرانیادا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا، لاڤرۆڤ گوتی: “پێویسته ئه‌وانه‌ی چه‌ك به ئۆكرانییه‌كان ده‌ده‌ن له‌و مه‌ترسییانه تێبگه‌ین كه به‌هۆی ئه‌و كاره‌یان دروستی ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له سه‌ره‌تاوه باس له‌وه كراوه كه ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، ئاماده‌یه ڤۆلۆدیمیر زیلیسنكی ببینێت، به‌و مه‌رجه‌ی گفتوگۆكه سنووردار و جه‌وهه‌ری بێت، روونیشی كرده‌وه، مۆسكۆ ده‌یه‌وێت ئۆكرانیا دۆستێك بێت له چه‌ك داماڵرابێت و نه‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مۆسكۆ و كولتووری رووسیا.
له باره‌ی ئه‌و سزانایانهی خراونه‌ته سه‌ر رووسیاش، لاڤرۆڤ روونی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له توانایدا هه‌یه به‌سه‌ر سزاكاندا سه‌ربكه‌وێت و دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه رۆژئاوا ناتوانێت تا هه‌تایه بازاڕه‌كه‌ی تێكبدات، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات مۆسكۆ بازاڕی به‌رده‌وامی خۆی ده‌بێت و هیچ شتێك كاریگه‌ریی نابێت، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هیچ كاتێك نه‌وت و غاز وه‌كو چه‌ك به‌كارناهێنن.
سه‌باره‌ت به بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری ماریوپۆل، كه له ئێستاوه ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن ئه‌و كه‌یسه ببێته هۆی تۆمه‌تباركردنی مۆسكۆ “به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ”، لاڤرۆڤ گوتی: “هیچ نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه بۆردومانكراوه‌كه‌ی ماریوپۆلدا نه‌بووه”.
س: K24