پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی دەستپێکردنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە زمانی عەرەبی

به‌ناوی خوای گەورەو میهرەبان
بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان
لە چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس به زمانی عه‌ره‌بی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له سه‌رپه‌رشتیار و بۆردی ده‌زگا و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ ئەخوازم.
کردنەوەی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس به زمانی عه‌ره‌بی پێویستییەکی زۆر گرنگ بوو لەبواری راگەیاندن و ئاخافتن لەگەڵ ڕای گشتی عەرەبی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی و دروستکردنی پردی پەیوەندی بۆ گفتووگۆ و پێکەوە ژیانی هاوبەش لەنێوان گەلان کە خزمەت بە پرسی ئاشتی و گەشەپێدان بكات و گواستنەوەی وێنەی راستەقینەی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و گشەپێدان و سیاسی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردن.
بەم بۆنەیەوە هیوای سەرکەوتن و بەردەوام بوونتان بۆ دەخوازم لەچوارچێوەی ئەو پێشکەوتنانەی لەبوارەکانی راگەیاندا هاتوەتەکایەوە لەپێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری برایەتی و لێبوردەیی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ڕقوکینە کە ئامانجی گەلی کوردستانی ئازادی خوازە
مسعود بارزانی
١٠ـی ئاداری ٢٠٢٢