فەڕەنسا : لەوانەیە هیچ هیوایەک بە کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران نەمابێت

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند ، لەوانەیە هیچ هەڵێکی وانەمابێت بۆ تێگەیشتن و کاراکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی زلهێز ، بەڵام پێویستە هەموویان لە ئاستی بەرپرسیارەتیدا بڕیار بدەن .

ئان – کۆلۆر لووژاندر ، رۆژی پێنجشەممە گوتی : ئێمە زۆر نزیکین لە ڕێککەوتن بەڵام هاوکاتیش خەریکە هەموو هەلێک لە دەستدەدەین .

لووژاندر هەروەها گوتی : ئێمە نیگەرانی ئەو هەموو درێژکرنەوەی کاتی  دانووستانەکانین و هەست بە مەترسی دەکەیین بۆیەش داوا لە هەموولایەک دەکەیین وەک ئەرک و بەرپرسیارەتی بڕواننە کێشەی ئەتۆمیی ئێران و بڕیاری دروست بدەن .

 

سەرچاوە ، ڕادیۆ فەردا

Back to top button