پارتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو 42 كورسی دەهێنین
خواكوڕك
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ رۆژنامەی رووداو، خەسرۆ گۆڕان دەلێت ئومێدی هەموو سەركردایەتیی پارتی ئەوەیە كە 42 كورسی زیاتر بهێنین، دەنگەكانی پارتی زیاتر دەبێت، بەڵام كەمتر نابێ، دۆخی سیاسی و ئابووری كوردستانیش رۆڵی خۆی دەبینێ و كاریگەریی لەسەر كەم و زیادبوونی دەنگەكان دەبێت”.
خەسرۆ گۆڕان لەبارەی دەنگەكانیان لە سلێمانی كە ئاسا زیادی كردووە، یان كەمی كردووە، دەلێت رۆژگارێك سلێمانی قەڵای پارتی بوو، بەڵام ئیشی زۆر دژی پارتی كرا و قەڵاكە لاواز كرا. سەرەڕای ئەو هەڵمەتەی دژی پارتی دەكرێت لە سلێمانی، ئێستا خەڵكێكی زۆر لەگەڵ پارتین.. دەنگەكانی پارتی لەسەر ئاستی عێراق بە پلەی یەكەم لە پارێزگای نەینەوایە. بەپێی ریزبەندیش لە دهۆك، هەولێر، دیالە، كەركووك و بە پلەی شەشەم لە پارێزگای سلێمانییە”.
هەروەها گۆڕان دەشلێت گۆڕانكاری لە كۆمەڵگەی ئێمە زۆر زەحمەتە، گۆڕانكاری لە دەنگەكان زۆر گەورە نییە بۆ نموونە 50% نابێتە 10%، بەڵام دڵنیام لایەنێكی وەكو بزووتنەوەی گۆڕان جارێكی دیكە 24 كورسی ناهێنێتەوە، چونكە دروشم و بەڵێنەكانی بە خەڵك و دەنگدەران زۆر گەورە بوو، نەیتوانی كوردستان بگۆڕێت.
ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حیزبە دەشلێت، یەكێتی حیزبێكی گەورە و كاریگەرە، ئەگەر بەراوردی بكەی، لە هەڵبژاردنی 2013ی پەرلەمانی كوردستان تاوەكو هەڵبژاردنی 2014ی پەرلەمانی عێراق بارودۆخیان زۆر باش بوو، دەنگەكانی خۆیان هێنایەوە، تەنانەت لە پارێزگای سلێمانیش وەزعیان باش بوو، بۆیە پێشبینی دەكەم لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان كورسییەكانی یەكێتی لەگەڵ گۆڕان زۆریان جیاواز نەبێ”.
لەبارەییەكێتی و دەنگەكانی گۆڕان دەشلێت، یەكێتی حیزبێكی گەورە و كاریگەرە، ئەگەر بەراوردی بكەی، لە هەڵبژاردنی 2013ی پەرلەمانی كوردستان تاوەكو هەڵبژاردنی 2014ی پەرلەمانی عێراق بارودۆخیان زۆر باش بوو، دەنگەكانی خۆیان هێنایەوە، تەنانەت لە پارێزگای سلێمانیش وەزعیان باش بوو، بۆیە پێشبینی دەكەم لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان كورسییەكانی یەكێتی لەگەڵ گۆڕان زۆریان جیاواز نەبێ و بەڵام لەبارەی ئەگەری كەم كردنی دەنگەكانی یەكگرتوو خەسرۆ گۆڕان دەلێت، بەپێی داتا و ئامارەكانی ئێمە، یەكگرتوو وەكو پارتی جەماوەری جێگیری خۆی هەیە، دەنگەكانی مسۆگەرە، خۆیان حیزبێكی هاوسەنگن و دەنگی 2013ی خۆیان دەهێننەوە، چونكە بەڵێنی گەورە نادات و بەپێی قەبارەی خۆی سیاسەت دەكات. بە بۆچوونی من ئەو رێژە نەگۆڕەی دەنگەكانی یەكگرتوو لە دهۆك، سلێمانی، هەولێر دەمێنێتەوە”.
لەبارەی ئەگەری بەیەك لیست بەشداری كردنی پارتی و یەكێتی ئەو بەرپرسەی پارتی دەلێت پێمباشە پارتی و یەكێتی بە لیستێك بەشداری هەڵبژاردن بۆ ئەم خولە و خولێكی دیكە بكەن، چونكە دەركەوت كاتێك بە یەك لیست بووین لێكتێگەیشتن هەبوو، چارەسەری كێشەكانمان دەكرد و بە یەكەوە ئەم وڵاتەمان بەڕێوەدەبرد، یەكڕیزیی كورد لە بەغدا و هەرێمی كوردستان پتەو بوو، بۆیە لیستی هاوبەش لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و ئەزموونەكەماندایە.