پۆتن : ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدا چەندین گرێبەست لە گەڵ ئێران و ڤەنزوێلا واژوو بکات

 

ڤلادمیر پۆتن ، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندووە ، ئەوان ئاگادارن ئەمریکا لە ئێستادا بە هەموو تواناوە لە هەوڵی ئەوەدا لە بوارەکانی ” سەرچاوەی وزە ” لە گەڵ ئێران و ڤەنزوێلا بگاتە ڕێکەوتن و چەندین گرێبەستیان لە گەڵ واژوو بکات ، ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ئەمریکا هەر لەو بوارەدا گەمارۆی بە سەر ئەودوو وڵاتەدا سەپاندووە .

 

پۆتن لە کۆبوونەوەی خۆیدا لە گەڵ کابینەی حکومەتەکەی گوتوویەتی : ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئێستادا دەیەنەوێت هەرچۆنێک بووە لە گەڵ هەندێک وڵات بگەنە ڕێکەوتن لە بواری ” وزەدا ” تەنانەت ئەمریکا پێچەوانەی هەموو خۆدرخستنەکانی ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن و نەوت کڕین لە ئێران ، بەڵام بۆ وڵاتانی دیکەی بە نایاسایی دەزانێت .

بۆیەش دڵنیام  لە داهاتوودا ئەمریکا بۆ ئێمەش هەمان هەڵویستی دەبێت و گومانم نییە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئابووری خۆی هەموو جیهان دەفرۆشێت .

 

سەرچاوە ، سپۆتنیک ڕووسی

Back to top button