کاردانەوەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بۆ بۆردوومانی نەخۆشخانەی لەدایک بوونی ماریۆپۆل

 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند ، بۆردوومانی نەخۆشخانەی لەدایک بوونی ماریۆپۆل لە لایەن هێزەکانی رووسیاوە ، بە هاندانی هێزەکانی ئۆکراینا بووە .

سپۆتنیک لەمبارەوە بڵاوی کردەوە ، ئیگۆر کوناشنکوڤ ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە ، ئەو راپۆرتانەی سەبارەت بە بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەی لەدایک بوونی ماریۆپۆل بە ڕاگەیاندن کراون ، بۆچەواشەکاری ڕای گشتییە ، چونکە ئەوێ نەخۆشی تێدا نەبووەو هێزەکانی ئۆکرانیا لەوێوە تەقەیان لە هێزەکانما کردووە ، هاوکاتیش فڕۆکەکانی ڕووسیا لە ناوچەی ماریۆپۆل هیچ شوێنێکی مەدەنیان نەکردۆتە ئامانج ، چونکە ئەو ناوچە بەشێک بووە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست بۆ دەرچوونی خەڵکی سڤیل

سەرچاوە ، راشە توودەی

Back to top button