دەستبەسەر بڕێکی زۆر ماددەی کیمیاییدا گیرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، توانیویانە دەست بەسەر برێکی زۆر ماددەی کیمیاییدا بگرن
لە راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەراندا هاتووە ، توانرا دەست بەسەر بری 19 تۆن پەینی كیمیایی دابگرن كە بەشیوەی نایاسایی لەژیر بارێكی خوڵی كارگەی دروست كردنی شیش شاردرابووهوه.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، ئهو كهسانهی ئهم كارهیان كردووه، دەیانویست بە بێ رەزامەندی لایەنی ئەمنی ئهو مادده كیمیاییانه بهێننه ناو هەرێمی كوردستان
هەر لەهەمان ڕژدا له چالاكییهكی دیكهدا توانراوە دەستبەسەر بڕێكی زوری كەل وپەلی ئۆتۆمبێلدا بگرن كە دەیانویست بە شێوەی نهێنی و بەبێ رێنمایەكانی گومرگ رهوانهی وڵاتی ئێران بكەن.