سەرۆک بارزانی و سەماحەتی موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە  پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ، موقتەدا سەدر لە پێوەندییەکی تەلوفۆنیدا بە سەرۆک بارزانییەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراقیان تاوتوێ کردووە

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۱٠ی ئاداری ۲٠۲۲ سەماحەتی موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کران.

Back to top button