سەرکردەیەکى تيرۆريستانى داعش لە کەرکووک کوژرا
لە دوو بۆردوومانى فڕۆکەى جەنگى هێزى ئاسمانى، لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک، ژمارهيهك له تيرۆريستانى داعش کوژراون، له نێو كوژراوهكانيش سهركردهيهكى دیاری ویلایەتى کەرکووکى رێکخراوەکە ههيه.
لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ هەینى 11 -3 – 2022، شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رای گەیاند؛ شەوى رابردوو لە رێگەى فڕۆکەى ئێف 16 دوو جار چەکدارانی داعشیان لە زنجیرە چیاى مامەی لە قەزاى دووبز لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک بۆردوومان کردووە و، چوار ئەندامى رێکخراوى تيرۆرستانى داعش کوژراون، کە یەکێکیان سەرکردەیەکى ولایەتى کەرکووکى رێکخراوەکەیە و بەرپرسی ژمارەیەک لە نیشانە شکێنى داعش بووە.