دانووستانەکانی کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ڕاگیرا

لە دوای گەڕانەوەی سەرپەرشتیاری باڵای دانووستانکاری ئێران بۆ ” ڤییەننا ” بۆ بەردەوامیی گەڕی دانووستانەکانی کاراکردنەوەی ئەتۆمیی ئێران ، جۆزێپ بۆرێل ” بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ هەینی لە تویتێکدا ڕایگەیاند : دانووستانەکان بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و ڵاتانی زلهێز “بە هۆی دەستوەردانی دەرەکی ” کۆتایی هات .

بۆرێل کە بەرپرسیاريه‌تی هاوئاهەنگیی باڵای دانووستانەکانی ئەتۆمیی لە ئەستۆیە، بێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکاری هۆکاری وەستاندنی دانووستانەکان بکات تەنیا نووسی بە هۆی دەستوەردانی دەرەکی وەستاوە .

ئەوە لە کاتێکدا لە کۆتایی تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە ،” لە ڕاستیدا ئەنجامی تێگەیشتنەکان وەک ڕێککەوتنی کۆتایی ئامادەیە ، بەڵام باس لەوە ناکات کەی دەستدەکرێتەوە بە دانووستانەکان .”

سەرچاوە ، ڕادیۆ فەردا

Back to top button