ڕێککەوتنێکی نههێنى نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ ئاشکرا دەبێت
چاودێرانی سیاسی گومان دەکەن ڕێککەوتنێکی شاراوەی چاوپۆشیکردن لە گەندەڵیی یەکتری لە نێوان یەکێتی و نەوەی نوێدا لە سلێمانی هەبێت و ههر چهنده بهگوتهى چاوێران ئهم رێككهوتنه له كۆنهوه ههبووه بهڵام ئێستا زياتر ئاشكرا بووه.”
بەپێی زانیارییەکان، كه دهست دهزگاى ميديايى ( خواكوڕك) كهوتووه :” یەکێتی و نەوەی نوێ ڕێک کەوتوون کە چاوپۆشی لە گەندەڵییەکانی یەکتری بکەن و هەموو فشارێکیان بۆ سەر حکوومەت و هەرێمی کوردستان بێت، ههر چهنده ئەو ڕێککەوتنە کۆنە و لەمێژە لە نێوان ئەو دوو هێزەدا هەیە،”
بهپێ ى زانيارييهكان ئێستا زياتر ههست بهو رێككهوتنهى نێوانيان دهكرێت چونكه پێشتر یەکێتی بە هیچ شێوەیەک لە میدیاکانییەوە باسی قەرزی شاسوار و نەدانەوەی پارەکەی بە حکوومەت نەکردووە لە کاتێکدا بڕەکەی 43 ملیار دینارە.
ئهوهش خراوهته روو كه :” ئهو ههموو پارهيه لەو سەردەمەدا کە بەرهەم ساڵح سەرۆک وەزیران بووە، شاسوار عەبدولواحید بە گەندەڵی و بە ناوی وەبەرهێناوە وەریگرتووە، ئەوە جگە لەوەی کە پشکی 10 هەزار کەسی خواردووە و دەسەڵات و میدیاکانی یەکێتی لەوەشدا چاوپۆشییان کردووە، تەنانەت شاسوار عەبدولواحید بە ناوی پڕۆژەی چاڤیلاندەوە چەندین دۆنم زەویی لە نزیک پڕۆژەکە داگیر کردووە، بەڵام یەکێتی و میدیاکانی لەوەشدا بێدەنگ بوون.”
لهبهرامبهر ئهوهش، سەرەڕای ئەو دۆخە سیاسی و نائەمنییەی لە ڕابردوودا لە سلێمانی هەبوو لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگیدا کە گەیشتە ئاستی بەیەکدادان و تۆمەتبارکردنی یەکتری بە تیرۆر و ژەهرخواردکردن، کەچی میدیاکانی نەوەی نوێ لەسەر ئەو پرسە هیچ شتێکیان نەگوتووە،”
لهگهل ئهوهش لە دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی “بافڵ تاڵەبانی” ئەو ڕێککەوتنە چالاکتر بووە و سەرەڕای نەگەڕانەوەی یەک دیناری گومرگ و داهاتی سلێمانی، هەروەها بردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و تاڵانکردنی بانکەکان، شاسوار عەبدولواحید کە قسەی لەسەر کەمیی ئاوی دوو ماڵی گەڕەکێکی هەولێر هەیە و میدیاکانیشی لە هەولێر مێش دەکەن بە گامێش، کەچی لەسەر ئەو دۆخەی ئێستای سلێمانی شاسوار و میدیاکانی قەڵاوقەپیان کردووە.
لە دوێنێشەوە کە دۆخی سلێمانی لە ڕووی ئەمنییەوە نائارامە و سەرمایەداران ئامادە نین باج و سەرانەی بەزۆر بدەن بە بافڵ تاڵەبانی، میدیاکانی نەوهی نوێ کورد وتەنی، ”مێشێکیان میوان نییە!”
لهسهره ئهو پرسه، محەمەد وانی، نووسەر و چاودێری سیاسی، ڕاگەیاندووه،” گومان لەوەدا نییە کە لە نێوان ئەو دوو هێزەدا ڕێککەوتن هەیە و چاوپۆشی لە گەندەڵییەکانی یەکتری دەکەن، ئەوە بەڕوونی لە میدیاکانیاندا دیارە، بەڵام كێشەكە زۆر لەوە گەورەترە و گوتی: ”كێشەكە لە نەبوونی دەسەڵاتی تەواوی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر هەموو خاكی هەرێمی کوردستاندایە بەهۆی ئەو هێزانەوە، ئەوەش نەك هەر شاسوار و نەوەی نوێ، بەڵكوو چەندان شاسوار و تابووری پێنجەم پەیدا بووە کە ئەوانە بەشێكن لەو پلانە گەورە ئیقلیمییەی دژی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و چاودێریی هەر هەنگاوێكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان دەكەن تا ببنە كۆسپ و بەربەست لە بەردەمیدا، تەنانەت ئەوانە بە ناوی چاكسازی و دژەگەندەڵی و و دەیان بڕوبیانووی دیکەوە كەوتوونەتە گیانی هەرێمی کوردستان و لە بەرەی جەنگن دژ بە قەوارە و بوونی كورد و کوردستان و بە ئاشکرا عێراقچیەتی دەکەن”.
ئەو نووسەرە سیاسییە كه بۆ باسنيوز قسهى كردووه گوتووشيهتى: ”پێویستە دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هێز بگەڕێتەوە ئەو ناوچانەی بە زۆنی سەوز ناسراوە، ئەگەرنا دوور نییە لە شەو و ڕۆژێکدا بفرۆشرێن، ئەوەتا کەسێکی وەکوو شاسوار خاوەنی چەندان كەناڵی ئاسمانی و هۆكارەکانی دیکەی میدیاییە! ئەو پارە زۆرەی لە کوێ هێناوە کە لە بەرامبەر حكوومەتدا بوەستێت؟.
دهشلێت:” ئەوەی شاسوار و باندەكانی ناو یەكێتی دەیكەین، چاوەڕوانکراوە ئەگەر دۆخەکە بە شێوەی ئێستا بڕوات و کۆنتڕۆڵ نەکرێن، لەوە زۆر زیاتریش بکەن، لەبەر ئەوە، تاوەکوو حكوومەت دەسەڵاتی تەواو و توانای نەبێت لەو زۆرنە بەرەنگاری ئەوانە ببێتەوە، لەوەش خراپتر دەكەن، چونکە پلانێكی گەورە و داڕێژراوە بۆ لەناوبردنی هەرێمی کوردستان و چۆكدادانەوەی بۆ بەغدا، لەبەر ئەوە شاسوار و دزی تر، نەك ئامادەن دەست بەسەر گومرگ و داهاتەكاندا بگرن، بەڵكوو لە بەغدا دوژمنایەتیی تەواوی هەرێمی کوردستان بكەن و بۆ ئەوە هەرچییەکی بۆیان کرابێت، تەخسیریان نەكردووە، ئەوەتا ئێستا نەک هەر باج و داهات دەدزن، بەڵكوو بەتەمان تەواوى هەرێمی کوردستان بدزن و بە پشک بیفرۆشن”