كاندیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق ئاشكرا ده‌بێت

سەرۆكی حزبی وەتەنی عێراق نێو لايه‌نه‌ سوننه‌كان  ناوی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی نوێى عێراق ئاشكرا ده‌كات و له‌و باره‌يه‌وه‌ زانيارى ده‌خاته‌ڕوو .

له‌ تويتێكدا مه‌شعان ئه‌لجبووری كه‌ لە هەژماری تايبه‌تى خۆیدا لە (تویتەر) ئه‌مرۆ 11-3-2022 بڵاويكردۆته‌وه‌ نووسیویەتی:” دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی دوێنێ شەوی موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر بە نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هەروەها ئەو زانیارییانەی لە كۆبوونەوەی سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی دزەیان كردووە، دەردەكەوێ سەید جەعفەر ئەلسەدر باڵوێزی ئێستای عێراق لە بەریتانیا، دەبێتە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.”

Back to top button