ڕوسیا چۆن وەڵامی سزاكانی سەر وەڵاتەکەی دەداتەوە

لە سەرەتای هێرشی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا فشارەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر مۆسکۆ زیاتر بووە لە بواری سزای ئابووری و دارایی.

لەگەڵ هەموو ئەو کردەوانەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا یان کۆمپانیاکانیان کردیان دژی ڕوسیا ، بەرپرسانی ڕووسیا لێدوان دەدەن کە تێیدا بەڵێن دەدەن وەڵامی ئەم سزایانە بدەنەوە.

پێشتر ڤلادیمێر پۆتین بە ناوهێنانی چەكی ئەتۆمی ترسی خستە دڵی ئەوروپیەكان وەك وەڵامی سزاكان.

هاوكات هەر چەند ڕۆژێک دوای داگیرکاری ڕووسیا بۆ ئۆکراینا، دیمیتری مێدڤیدێڤ سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا پەیامێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە کە وڵاتەکەی دەتوانێت هەندێک لە گرنگترین ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا بپچڕێنێت و بە تایبەتی ئاماژە بە پەیماننامەی نوێی کەمکردنەوەی چەکی ناوکی كرد وەك وەڵامی ڕوسیا بۆ سزاكان.

سەرچاوە : شەرق ئەوەسەت

Back to top button