نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا دۆخى سیاسی عێراقیان تاوتوێكرد
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/3/12 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا، له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسیى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراینا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كرا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سوپاسى به‌شداریى نێچیرڤان بارزانى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه توركیا به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و له دۆخى سیاسیى عێراق ده‌ڕوانێت.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشى له توركیا كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى و كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا و ئۆكراینا، هه‌روه‌ها هیواى خواست کۆتایی بە تەنگژەکە بێت و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو قەیرانە سەختە دەرباز ببێت و قوربانیى زیاترى لێنه‌كه‌وێته‌وه.
ده‌رباره‌ى دۆخى عیراقیش، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالیى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كرده‌وه.