سزای چەندین كەس و كۆمپانیای ڕووسیا درا
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا شەوی هەینی سزای بەئامانجگرتنی کەسایەتییەکانی کرێملین و ڕووسییە دەوڵەمەندەکانی ڕاگەیاند
لە نێو ئەو کەسایەتیانەی ڕووسیا کە کراونەتە ئامانج بۆ سزاکان 10 ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بانكی ڤی تی بی و 12 ئەندامی دەوڵەتی دوما (ئەنجومەنی پەرلەمانی ڕوسیا) و خێزانی وتەبێژی کرملین دیمیتری پسکۆڤن
وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە ئەوانە پشتگیری لە هێرشی دڕندانە و نایاسایی ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەكەن