بایدن : ئەگەر هێزەکانی ناتۆ بچنە ناوخاکی  ئۆکراینا ، جەنگی جیهانی سێیەم دەستپێدەکات

 

جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ڕایگەیاند : تێکهەڵچوونی سەربازی نێوان هێزەکانی سەبازیی ” ناتۆ ” و رووسیا ، بە واتای ئەوەیە ” جەنگی جیهانی سێیەم ” دەستی پێکردووە ، بۆیە دەبێت هەرچۆن بووە ڕێگری لێبکرێت .

بایدن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە سەپاندنی گەمارۆی زیاتر کرد بە سەر ڕووسیا دا و گوتی : ئەمریکا و ناتۆ” وەک هاوپەیمانێکی بەهێز پشتیوانی لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دەکەن ، بەڵام لە ئێستادا لەناو خاکی ئۆکراینا مەترسیی جەنگی جیهانی سێیەم لە ئارادایە بۆیە رووبەڕووی هێزەکانی ڕووسیا نابینەوە .

ئەوقسانەی بایدن ڕاشکاوانەترین هۆشدارییە بۆ بەشێک لەو کارناسە سەربازییانەی باس لە هەندێک سیناریۆی تایبەت دەکەن وەک ئەگەری پشتیوانی ڕاستەوخۆی سەربازیی ئەمریکا لە ئۆکراینا.

 

 

Back to top button