سلێمانی : خاوەنی کۆمپانیای قەیوان پارە نەدات دەستگیر دەکرێت

بە پێی زانیارییەکانی “دەزگای میدیایی خواکورک” لە دوای ئەوەی بودجە تەرخانکراوەکانی حکومەت بۆ سلێمانی دیار نامینێت ، گوشار دەخرێتە سەر کۆمپانیاکان بۆ دابینکردنەوەی ئەو بودجە دزراوانە .
لە چوار چێوەی ئەو زانیاریانەدا دەزگای میدیایی خواکوک ئاشکرای دەکات ، دوای ئەوەی بەھێز و ھەرەشە ھەڵکوترایە سەر کۆمپانیای قەیوان لە سلێمانی ، داوای یەک ملیار دۆلاریان لێکراوە.
هاوکات پێیان ڕاگەیاندوون ئەو پارە داوا کراوە دابین نەکەن ، خاوەن کۆمپانیا دەستگیردەکرێت ،.
ئەوە لە کاتێکدایە پارەی پڕۆژەکان لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە بۆ پرۆژەکان خەرج کراوە ، بەڵام بە نیازن لە رێی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و لەژێر زەبرو زەنگ و ھەڕەشە لە کۆمپانیای قەیوان بۆشایی بودجە دزراوەکان پڕ کەنەوە بۆیە لە ئیستادا سستی کەوتۆتە جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی کە خزمەتێکی زۆر بە پارێزگاکە دەکات