سێ بەرێوەبەری گشتی گۆڕان بە واژووی بارزانی دەست بەكار بوون
خواكوڕك
بۆ دامەزراندنی 12 بەرێوەبەری گشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، كە سێ لەو بەرێوەبەرە گشتیە سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانن، بارزانی مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی بۆ دەركردن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر گۆڕان بەبیانووی مەرسومی سەرۆكایەتی بارزانی لە سەرۆكایەتی هەرێم، هەڤاڵ ئەبوبكری لە پارێزگای سلێمانی دوورخستەوە”.
بەگوێرەی زانیاریەكان كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كوردستان، 12 بەرێوەبەری گشتی بە مەرسومی بارزانی دەستبەكار بوونە، سێ لەوانە سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانن كە پێكهاتوون لە ” زەردەشت حەسەن، ئاراس رسول و دیاری عومەر مستەفا”.
لەو 12 بەرێوەبەرە نوێنەری سەرجەم لایانەكانی تێدایە، بە یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیش كە بە مەرسوومی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دامەزراون”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بەردەوام ئەو حزبانە لەبەردەم خەڵك لەمیدیاكاندا، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان نازانن، بەڵام لەبارەی پۆستەكاندا، كێشەیان لە كارە فەرمیەكانی بارزانی نیە بەتایبەت ئەو بابەتانەی كەپەیوەندی بە واژووی بارزانی و بریاری بارزانی هەیە”.
پێشتر چاودێرانی سیاسی ئەوەیان ئاشكرا كردبوو، كە كێشەی پارێزگای سلێمانی هیچ پەیوەندی نیە بە مەرسوومی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەڵكو ئەم پۆستانەی پارێزگای سلێمانی لەلایان خودی نەوشێروان مستەفا رێكەوتنی لەسەر كراوە، كە رادەستی یەكێتی بكرێتەوە، بەبیانووی دان نەنانی گۆڕان لە میدیا بە بارزانی هەڤاڵ ئەبوبكریان لە پۆستی پارێزگای سلێمانی دوور خستەوە”.