میدیای مەلا بەختیار: یەكێتی غەدری لە بەرهەم ساڵح كرد بەربژێری كردەوە
میدیای سەر بە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دان بەوەدا دەنێت كە چانسی دەرچوونی بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق زیاترە و، یەكێتیش ئەو راستییە باش دەزانێت.
ماڵپەڕی (چاودێر)ی سەر بە مەلا بەختیار لە راپۆرتێكدا باسی لە پۆستی سەركۆماری عێراق كردووە و تێیدا رایگەیاندووە، لە سەردەمی سەرۆك کۆماری ئێستای عێراقدا (بەرهەم ساڵح)، ناوچە كێشە لەسەرەكان بەژێر دەستەیی حەشدی شەعبی مانەوە، مووچە و بودجە بە یاسا بۆ كوردستان نەبڕایەوە، مادەی (140) دێزە بەدەرخۆنە كرا، لایەنە سیاسییەكانی عیراق لێكترازان، یاسای نەوت و گاز هەر دواخرا، هەتا پیلان لە دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی كوردستان بەكار هێنرا.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا ئەوە ئاشكرا كراوە كە، بەپێی ئەو سیناریۆیانەی لە پەرلەماندا داڕێژراوە، چانسی دەرچوونی بەربژێری پارتی پترە. یەكێتیش ئەم راستییە باش دەزانێ
لە كۆتایی راپۆرتەدا ڕوونی جەخت كراوەتەوە كە ئەم راستییە تاڵانە، هەمووی لە دەوری خراپ تێگەیشتن بوو لە ڕۆڵی چۆنیەتیی هەڵبژاردنی سەركۆمار كە ئەگەر لە خولی پێشوودا سەركۆمار غەدری كردبێ بەو شێوەیە (هاوپەیمانییەكەی) خۆی جێهێشت بۆ سەركۆمار. ئەمجارەیان یەكێتی غەدری لە سەرۆك كۆمار كرد كە بەبێ رێككەوتنی سیاسیی كوردستانی و مسۆگەركردنی دەرچوونی لە هەڵبژاردندا، هەڵیان بژاردەوە.