مەلا بەختیار بۆ حزبەکەی بەبەلگە رووبەرووی باندە گەندەڵەکان دەبمەوە

خواکوڕک

مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌ رێگه‌ی سكرتیری رۆژنامه‌گه‌رییه‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌” ، لەناو پارتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، مەحاڵە بڕیاردان ئاسان بێ، بەتایبەتی لە بەرامبەر باندە گەورەكان‌و خاوەن بەرژەوەندییە بێشومارەكان. چونكە بەرژەوەندبازەكان تێكەڵاوی هێزو دەسەڵات‌و جارجارە، پاساوی یاساییش (جوان!!!) دەهۆننەوە”.

هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی سكرتێره‌ رۆژنامه‌گه‌رییه‌كه‌یدا هاتووه‌” مەلا بەختیار لەكۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتیدا، لەسەر دیاردەی جەردەیی‌و ئەوانەی لەپارەی گەندەڵیدا تەرەكیون، لەبەرامبەر جەردەكانیشدا، هەمیشە، هەڵوێستی هەبووەو دەبێ. هیچ فرت و فێڵێكی لاوەكی ژێر بە ژێر و بڕیاری ناشەرعی، بێ هەڵوێست تێ ناپەڕێ بەسەریداو بێگومان بەڵگەی رەسمی لایە. بڕیاریشی داوە، ئەم كێشانە، تەنها لە چوارچێوەی كۆبونەوە داخراوەكاندا (جارێ!) بهێڵێتەوە. ئەگەر لەكۆبونەوەی رەسمیدا، چارەسەر نەكرا، دوای ئەوە، لە هەلێكی رەخساودا، بڕیار و هەڵوێستەكانی سەبارەت بە كۆمەڵێك راستی هەیە، بۆ رای گشتی گەلەكەمان ئاشكرای دەكات… بە بەڵگەوە!”

Back to top button