نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هه‌ولێر هاته ده‌نگ وپه‌يامێكى به زمانى كوردى بڵاوكرده‌وه

نەتەوە یەکگرتووەکان په‌يامێكى به‌زمانى كوردى بڵاوكرده‌وه و،ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی پارێزگای هەولێری کرد .
لە تویتێکدا نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق كه له په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕى كۆرمه‌ڵايه‌تى ( تويته‌ر) بڵاويكردۆته‌وه رای گەیاند،” يونامى به توندى ئيدانه‌ى هێرشه مووشه‌كييه قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كات. عێراقييه‌كان داوايان لێكراوه كه به يه‌ك هه‌ڵوێست روبه‌ڕووى هه‌ر كارێك ببنه‌وه، كه ببێته مايه‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى و يه‌كييه‌تى خاكى عێراق، يانيش مه‌به‌ست لێى تێكدانى سه‌قامگيرى و يه‌كڕيزى بێت.
يونامى به توندى ئيدانه‌ى هێرشه مووشه‌كييه قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كات. عيراقييه‌كان داوايان لێكراوه كه به يه‌ك هه‌ڵوێست روبه‌ڕووى هه‌ر كارێك ببنه‌وه كه ببێته مايه‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى و يه‌كييه‌تى خاكى عێراق يانيش مه‌به‌ست لێى تێكدانى سه‌قامگيرى و يه‌كڕيزى بێت.
— UNAMI (@UNIraq) March 13, 2022