محەمەدی حاجی مەحموود: ناحەزان ناتوانن ئارامیی هه‌رێمی کوردستان تێک بده‌ن
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ى هێرشه مووشهكييهكهى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ى شارى هه‌ولێرى پايته‌خت ده‌لێ:” ناحەزان ناتوانن ئارامیی هه‌رێمی کوردستان تێک بده‌ن
له راگهێێندراوێكدا محەمەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه بڵاو يکردەوە تێیدا هاتووە: ”ئێمە به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و کارە دژ به هه‌رێم و خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان و شاری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ین”.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان راشيگه‌ياند: ”دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وان ناتوانن ئارامیی هه‌رێمی کوردستان تێک بده‌ن، به‌ڵکوو زهره و زیان بۆ ناحه‌زانی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وە، هه‌روه‌ها پێویستە ئه‌مه‌ریکییه‌کان کە ناتوانن خۆیان ببارێزن، با له ناوچە نیشتەجێیهکان و فڕۆکەخانهكان دوور بکهونهوە و هاووڵاتییان به بۆنه‌ی ئه‌وانه‌وە زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 13/3/2022 زیاتر له 10 مووشه‌ک ئاراستەی شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کرا و کونسوڵخانە و ئه‌مه‌ریکییه‌کان كرانه ئامانج، به‌ڵام زۆریان بۆ ناوچەی نیشته‌جێبونی هاووڵاتیان و كه‌ناڵی کوردستان 24 و هه‌ندێک جێگای تر بوون.