وه‌زاره‌تى دارايى ڕێنماييه‌كى نوێ ى سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تى فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرده‌وه

وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێنمایی دارایی ژمارە 5 ساڵی 2022 تايبه‌ت به درێژکردنەوەی مۆڵەتی فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات بڵاو كرده‌وه.”
له ڕێنماييه‌كى نوێ‌دا كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه، 13-3-2022، وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تايبه‌ت به درێژکردنەوەی مۆڵەتی فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات بڵاو يكردۆته‌وه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك) كه‌وتووه و تێدا هاتووه:” سه‌باره‌ت به چۆنيه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داواكارى درێژكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى بێ مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات نيشته‌جێن و ناتوانن بگه‌رێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان ئه‌م روونكردنه‌وه‌يه ده‌خه‌ينه‌ڕوو.-
يه‌كه‌م: پێویسته داواكاری درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بێمووچه‌یان ئاڕاسته‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت و دواتر له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت بكرێ تا له‌لایه‌ن وه‌زیر و سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت یه‌كلایی بكرێته‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ.
دووه‌م: ئه‌و ڕێنوێنییه له ڕێكه‌وتی 31/1/2022 جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی وه‌قائعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارايى:-