گوته‌بێژى حكومه‌ت: هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات
گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ى سه‌ر هه‌ولێر په‌يامێكى بڵاو كرده‌وه و ده‌لێ: “هاووڵاتییانمان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت”.
د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/3/2022، په‌یامێكى له‌باره‌ى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشێکی مووشەکی کرایەوە سەر چەند شوێنێکی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتییانمان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات”.