هەڵوێستی موقتەدا سەدر ئاشكرا دەبێت لەسەر دەوڵەتی كوردستان
خواكوڕك
هەڵوێستی لایانە سیاسیەكانی عێراق بەتەواوی گۆڕانكاری بەسەر داهاتووە، ئەندام پەرلەمانتارێكی كورد كە كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆتلەی سەدر كردووە لە پەرلەمانی عێراقدا دەلێت كۆتلەی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر راشكاوانە بۆچوونی موقتەدا سەدر و كۆتلەكەیان ئاشكرا كردووە و رایدەگەێنن، كە ئەگەری خەڵكی كوردستان بریاری سەربەخۆی بدات، ئەوە ئەوان تەنها دەیانەوێت پاش سەربەخۆی كوردستان دوو دراوسێی باشی یەكتر بن”.
شاخەوان عەبدلڵا لە لێدوانێكی تایبەتی دا بۆ خواكوڕك رایگەیاند، لەكۆبوونەوەیەكی هەردوو فراكسیۆنی پارتی و كۆتلەی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر لە پەرلەمانی عێراق، بە راشكاوانە ئێمە وەكو پارتی باسی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدامان كردووە و باسی سەربەخۆی كوردستانمان لەگەڵ كردن، ئەوانیش راشكاوانە بۆچوونی خۆیان لەبارەی سەربەخۆی كوردستان خستە روو، رایانگەیاندووە، كە ئەوان تەنها مەرجیان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئەوە بووە، كە كوردستان پاش راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستاندا، دەبێت دوو دراوسێی باشی یەكتر بین”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبەردەوام باس لەوە دەكات ئێمە لەگەڵ بەغدا دەگەوینە سیخەیەكی گونجاو بۆ داهاتووی عێراق و بەدیالۆگ پرسی سەربەۆخی كوردستان یەكڵا دەكەینەوە، ئەمەش ئەو هێلە سورەی لە بەغدا كۆتای پێهێناوە، كە پێشتر باسی سەربەخۆی كوردستانیان وەكو هێلی سور دەبینی و ئێستا بۆچوونەكان جیاوازی زۆریان هەیە”.