شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: ھێرشە مووشەکییەكه‌ی سەر شاری ھەولێر ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و چارەنووسی ھەر شکستھێنان دەبێت

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق يش له‌باره‌ى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێر هاته‌ ده‌نگ  و رايده‌گه‌ينێت، “ئەو ھێرشە مووشەکییەكه‌ی کە شەوی رابردوو کرایە سەر شاری ھەولێر، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و چارەنووسی ھەر شکستھێنان دەبێت”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ 13-3-2022 شانه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌منى عێراق بڵاويكردۆته‌وه‌ تێدا هاتووه‌: درەنگانی شەوی رابردوو، ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی شاری ھەولێر کران و لە چەند شوێنێکی جیادا کەوتنەخوارەوە، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ھێرشە دەستپێکردووە و لە داھاتوویشدا وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.”

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ هه‌روه‌ها هاتووه‌، ئه‌و كاره‌، ھیچ پاساوێک ھەڵنگرێت و چارەنووسی ھەر شکستھێنان دەبێت و، ئەنجامدەرانی ھێرشەکەیش سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن.”

 

Back to top button