وەزارەتی دارایی : خشته‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیه‌ی راگەیاند.

بەگوێره‌ى ئه‌و ليسته‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی بۆ گەنجینە و بانکەکانى هه‌رێم ره‌وانه‌ى كردووه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌، سبەی دووشەممە 14/3/2022، مووچەی یەکەی 70و 80ی پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت، ”

به‌پێ ى ليسته‌كه‌ ڕۆژی سێشەممه‌ 15/3/2022، مووچەی وەزارەتی دارایی دابه‌ش ده‌كرێت.

هاوكات ڕۆژی چوارشەممە 16/3/2022، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و ڕەگەزنامە دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 17/3/2022، مووچەی وەزارەنی کاروباری شەهیدان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.”

 

Back to top button