سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنى وەزیران: ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دووبارە دەکاتەوە

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، له‌باره‌ى پاساوى هێرشه‌ موشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێر پايته‌خت وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ و رايده‌گه‌ينێت،” ئه‌و پاساوه‌ی گوایه‌ هێرشه‌كه‌ بۆ لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی بووه‌، ڕایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13/3/2022، راى گه‌ياند: سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی ڕۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا بووە، ڕایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بو شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پڕوپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە ڕاستییەوە.

ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو كه‌:” ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتییش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جورە تاوانانە. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ویلایه‌ته‌ یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا و كۆمكاری عەرەبی و حکوومەت و پەرلەمانی عێراق و حکوومەتی ئێران دەکەین بەپەلە لێکوڵینەوە لەم هێرش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و ڕاستیيەکان بو ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنە بەر.

Back to top button