فه‌ره‌نسا: به‌توندترين شێواز سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى ئه‌م شه‌وى سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌ين

باڵيۆزخانه‌ى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق له‌باره‌ى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مرۆى شارى هه‌ولێرى پايته‌خت هه‌لوێستى خۆى ڕاگه‌ياند و ده‌لێ: به‌توندترين شێواز سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى ئه‌م شه‌وى سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌ين و هاوسۆزی خۆمان بۆ دەسەلاتدارانی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دانیشتوانی هەولێر دووپات دەکه‌ينه‌وه‌.”

له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ باڵيۆزخانه‌ى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ 13-3-2022، بڵاويكردۆته‌وه‌ تێدا هاتووه‌:” باڵوێزخانە پەرۆشی فەرەنسا بۆ سەروەری عیراق و سەقامگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.”

ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو كه‌ باڵوێزخانەی فەرەنسا بە توندترین شێواز سەرکۆنەی هێرشە مووشەکیەکەی ئەم شەوی سەر هەولێر دەکات و هاوسۆزی خۆی بۆ دەسەلاتدارانی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دانیشتوانی هەولێر دووپات دەکاتەوە.”

Back to top button